«هێشتا هه‌ر ڕه‌ئیسی یه‌کیه‌تی ئه‌دیبان بووم که ده‌وڵه‌ت قبووڵی کرد "کۆڕی زانیاری کورد" دابمه‌زرێ، منیشیان ده‌ستنیشان کرد که ببم به ئه‌ندام... ده‌عوه‌تێک بۆ کۆڕی زانیاری کورد له فه‌ڕانسه‌وه هات که له کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسانی دنیادا –که چوارساڵ جارێک ده‌به‌سترێ- به‌شدار بین. دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر و منیان ده‌ستنیشان کرد. به ته‌ییاره گه‌یشتینه فڕگه‌ی "ئۆرلی". خانم «جۆیس بلو» ده‌گه‌ڵ لاوێکی سه‌رخڕ چاوه‌نۆڕی ده‌کردین.